|
شاخه‌وان حه‌مه‌ڕه‌زا له دایک بووی شاری سلێمانی یه‌و قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له سلێمانی خوێندووه. هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی گۆرانی وتنی هه‌بووه و بۆ یه‌که‌م جار له قۆناغی شه‌شی سه‌ره‌تاییدا ده‌ستی به گۆرانی وتن کردووه‌و له‌زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی خوێندنگاکه‌ی دا به‌شداربووه. ساڵی 1992 بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر شانۆ له‌یه‌کێک له بۆنه‌کاندا گۆرانی وتووه و به گۆرانی (تۆبه‌ڵێنم پێ بده) که به‌رهه‌می مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ یه به‌شداری کردووه. ئه‌م به‌شداری کردنه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کچه هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ په‌یمان عومه‌ر که ئه‌وکات مامۆستای شاخه‌وان بووه له وانه‌ی سرود له خوێندنگای بڵندی سه‌ره‌تایی. ساڵی 1997 یه‌که‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی (شه‌وی شادی) که له ئاواز وهۆنراوه‌ی (ئازاد که‌ریم) و دابه‌ش کرنی (عادل حه‌سه‌ن )ه تۆمار ده‌کات. ساڵی 2000 دووه‌م به‌رهه‌م به ناوی (یاره ئازیزه‌که‌م) که له ئاواز و هۆنراوه‌ی ( ئازاد که‌ریم) دابه‌ش کردنی (عادل حه‌سه‌ن) ه تۆمار ده‌کات. دواتر ساڵی 2002 سێ یه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی دیدار له ئاوازی فۆلکلۆر و هۆنراوه‌ی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) و موزیک (هێرش عه‌بدول ڕه‌حمان) ه تۆمار ده‌کات. دواجاریش شاخه‌وان یه‌که‌م سی دی خۆی به ناوی (فرمێسک) تۆمار ده‌کات و له ساڵی 2009 بڵاوی ده‌کاته‌وه. ئه‌م به‌رهه‌مه له شه‌ش تراک پێک هاتووه. 1ـ (هانێ گوڵ ) که له ئاواز ی شاخه‌وان و هۆنراوه‌ی (ئازاد که‌ریم) دابه‌شکردنی ( هێرش عه‌بدول ڕه‌حمان) . 2ـ (شه‌وی شادی) ئاواز‌و هۆنراوه‌ی (ئازاد که‌ریم) دابه‌ش کردنی (عادل حه‌سه‌ن). 3ـ (فرمێسک ) ئاوازی شاخه‌وان هۆنراوه‌ی ( ئازادکه‌ریم) دابه‌شکردنی موزیک (عومه‌ر عبدالله). 4ـ (یاره ئازیزه‌که‌م) ئاواز‌و هۆنراوه‌ی (ئازاد که‌ریم) دابه‌شکردنی موزیک (عادل حه‌سه‌ن). 5ـ (ئه‌گه‌ر هاتی) ئاوازی (عادل حه‌سه‌ن) هۆنراوه‌ی (هێمن له‌تیف). 6ـ (دیدار) ئاوازی فۆلکلۆر هۆنراوه‌ی (ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) موزیک (هێرش عه‌بدول ڕه‌حمان). ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی که له‌م به‌رهه‌مه هاوکار بوون کاک ئازاد که‌ریم به ئاواز و هۆنراوه کاک عومه‌ر عه‌بدوڵا به موزیک. کاک عادل حه‌سه‌ن به ئاواز و موزیک. کاک دلێر نامۆ به تۆمارکردنی ده‌نگ. کاک هێرش عه‌بدول ڕه‌حمان به موزیک. گروپی موزیکی سه‌هه‌ند. کاک هێمن له‌تیف به هۆنراوه. که‌ناڵی کوردسات به کاری کلیپ کردن. کاک ئاسۆ دیلان به کاری دیزاین. ANN KRISTIN .وێنه‌گرتن
|